جەلیل زەنگەنە نووسەر و دەرهێنەری درامای گەردەلوول رایگەیاند، "بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت و سیناریۆكەی كۆتاییهاتووە و چاوەڕوانی خەرجكردنی بودجەی تایبەتین بۆ دەستپێكردنی ئەو كارە هونەرییە و وێنەگرتنی بەشی چوارەمی دراماكە". راشیگەیاند، بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول باس لە ساڵانی 1982-1991 دەكات و بۆ وێنەگرتنی پێویستمان بە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ هەیە. پێشتر، لەلایەن دەرهێنەر جەلیل زەنگەنەوە، سێ بەشی دراماكە بەرهەمهێندرا كە یەكێك بوو لە پڕبینەرترین درامای كوردی و چیرۆكی دراماكە باسی مێژووی خەباتی خەڵك و حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵك لەسەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی بەعسی رووخاودا دەكات. Jalil Zangana, writer and director of the drama, said that the fourth part of the drama is being produced and the script has been completed. He added that the fourth part of the drama is about the years 1982-1991 and we need all four seasons of the year to shoot. Earlier, three parts of the drama were produced by director Jalil Zangan, which was one of the most watched Kurdish dramas and the story of the drama tells the history of the struggle of the people and parties in the mountains. قال جليل زنكنه ، كاتب ومخرج الدراما ، إن الجزء الرابع من الدراما يتم إنتاجه وتم الانتهاء من السيناريو. وأضاف أن الجزء الرابع من الدراما يدور حول الأعوام 1982-1991 ونحتاج إلى تصوير جميع فصول السنة الأربعة. وسبق أن أنتج المخرج جليل زنجان ثلاثة أجزاء من الدراما ، والتي كانت من أكثر الأعمال الدرامية الكردية مشاهدة ، وتحكي قصة الدراما تاريخ نضال الشعوب والأحزاب في الجبال. #gardalul #gardalwl #kurd #kurdsat #kurdistan #kurddrama #drama #new #4 #گەردەلول (at Azmar Mountain) https://www.instagram.com/p/Co8J4SXMHJj/?igshid=NGJjMDIxMWI=











