#Qandil #2012 #قەندیل ئه‌سپێک له‌به‌ردی خودایه و حیله‌ی له هه‌وره برووسکه و ڕه‌نگی له ڕه‌نگی شه‌فه‌ق و یاڵی له‌گڕ! هاتن و چوون… شه‌وه‌زه‌نگ له‌دوای شه‌وه‌زه‌نگ “ئه‌سکه‌نده‌ر” له‌دوای تاعون و “هۆلاکۆ” له‌دوای دۆزه‌خ و ئه‌ژدیها له‌دوای “جه‌نگیزخان”و دێویش له‌دوای “ته‌یموری له‌نگ” نه ڕامیانکردو نه جڵه‌و! هاتن و چوون… ڕق له‌دوای ڕق ڕم له‌دوای ڕم شمشێری باب وهسێتیکرد بۆ “شیر”ی کوڕ بیخه‌سێنێ و یان بیکوژێ چوونه سه‌ری له‌ناو به‌فرا ڕه‌ق ڕه‌قبۆوه و له‌تاواندا بۆ هه‌ڵاتن ڕم قاچێکی تری زیادکرد! شمشێر مردوو والی مردوو کێو هه‌ر زیندوو. ئه‌سپێک له وزه‌ی خودایه و هه‌ر جارێکیش بچنه سه‌ری له‌و شوێنه‌دا له‌دوای ڕۆژێ مایینی شاخ بۆ شه‌و ئه‌زێ و دیسانه‌وه جوانووه ئه‌سپێ ئه‌که‌وێته سه‌ر به‌ردێک و ئه‌حیلێنێ و هه‌موو #قه‌ندیل دائه‌گیرسێ! ئه‌سپێک له‌به‌ردی خودایه‌و هه‌ر بهخودایش جڵه‌و ئه‌کرێ! ئه‌میراڵ و جه‌نه‌راڵ و چهکمهکان و مه‌دالیاکان هه‌موو ئه‌مرن بیرئهچنهوه ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر بمێنێ وه‌ک کوردستان و وه‌ک خودا ئه‌و ئهسپهیه! #شێرکۆ_بێکەس (at Sarchinar - Silemani)


















