سێکس و ترسناکترین جۆری سێکس پزیشکان هۆشداری دەدەن لە ئەنجامدانی کرداری سێکس لەڕیگەی کۆمەوەو ئاماژە بەوە دەکەن ئەو جۆرە سێکسکردە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەک ئایدز . لە توێژینەوەیەک دا کە لەیەکێک لە زانکۆکانی ئیتاڵیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، ” سێکس لە رێگای کۆمەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ریخۆڵە یاخود کۆم، لەوانەش بریندار بوون، خوێنبەربوون”. هەروەها باس لەوەشدەکات،” ئەگەر کەسێک مایسیری یاخود هۆرۆمهۆیدی هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی هەوکردنی مایسیرێکەی و هەندێک جاریش وروژاندن و خوێنبەربوون”. بەپێی توێژینەوەکە،” ئەگەر کۆم چەورنەکرێت ئەوا سێکسکردنەکە زیانی دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی برینداربوون و دڕانی کۆم ئەمە جگە لەوەی بۆنێکی ناخۆشیش جێدەهێڵێت”. لە لایەکی دیکەشەوە پزیشکان بە هەموو شێوەیەک کرداری سێکسکردن لە رێگەی کۆمەوە رەت دەکەنەوە، چونکە ئەگەری زۆرە لە داهاتودا دەرچەی کۆم شل ببێتەوە، بەوەش کەسەکە پاش ماوەیەک نەتوانێت پیسایی رابگرێت. سەرەکیترین زیانە مهترسیدارهكانی سێکس کردن لە ڕێگەی کۆمەوە : یەکەم- سێکس لە رێگای کۆمەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە لە رێگای سێکسەوە دەگوازرێنەوە , ئەگەر ئەو کەسەی سێکسی لەگەڵ دەکەیت هەر نەخۆشیەکی هەبێت، ئەگەری گواستنەوەی زۆر بەرزە بەتایبەت ئایدز. دووەم- سێکس لە رێگای کۆمەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ریخۆڵە یاخود کۆم، لەوانەش بریندار بوون، خوێنبەربوون بەتایبەت ئەگەر لە رێگای کرێم، رۆن، جێڵ چەور نەکرێت، ئەوە مەترسیەکانی زۆر زیاترن. سێیەم- ناو کونی کۆم زۆر هەستیارەو دەماری خوێنی زۆری تێدایە، کە زۆرجار بەهۆی سێکس توشی زیان دەبن لەوانەش بریندار کردن و دراندن. بۆیە هیچ شتێک مەخەرە ناو کۆمتەوە ئەگەر لوس نەبوو، یاخود هیچ شتێک بەکارمەهێنە ئەگەر توانای کۆنترۆڵکردنیت نەبوو، چونکە حاڵەتی زۆر لە نەخۆشخانەکاندا روویانداوە کە کەسەکە خۆی نەیتوانیوە ئە ئامێرە دەربکات کە خستوویەتیە ژوورەوە. چوارەم- ئەگەر کەسێک مایسیری یاخود هۆرۆمهۆیدی هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی هەوکردنی مایسیرێکەی و هەندێک جاریش وروژاندن و خوێنبەربوون. لە کۆتایدا، باشتر وایە خۆتان بە دوور بگرن لە سێکس کردن لە رێگای کونی کۆمەوە چونکە مەترسی تەندرووستی زۆرە و چێژ بە هاوژینەکانتان نابەخشێ تەنانەت زۆرجار ئازاریشی بۆیان هەیە.