گەرمیان ناوچەیەکی بەرفراوانە دەکەوێتە باشوورو باشووری رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان). دابەش بوونی ئێستای ئیداری ناوچەی گەرمیان بەم شێوەیەیە: قەزاکانی کەلار، چەمچەماڵ و کفری ئێستا ئیدارەیەکی سەربەخۆیان ھەیە کە پارێزگایەکی ناڕەسمیە ناوی نراوە ئیدارەی گەرمیان. لەئێستادا قەزای خانەقین و ناحیەی مەندەلی و سەر بە پارێزگای دیالەن و قەزای بەدرە و ناحیەی جەسانیش سەر بە پارێزگای واستن، دووزخورماتووش سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، ئەم ناوچانەش لەدەستووری عێراقدا بە ناوچەی جێناکۆکەکان ناویان براوە. کەلار وەکو شارێکی گەورەو ناوەندی بەڕێوەبردنی گەرمیان دەرکەوتووە، بەیەکێک لەگەورەترین قەزاکانی باشووری کوردستان دادەنرێت لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە. "گەرمیان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزا بەتایبەت نەوت". 📸By: @1khanda 🔺🔺 🔺 ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖ ➖➖ ➖ 🔻🔻 🔻 #kurdistan #kurd #garmyan #کوردستان #کورد #گەرمیان #natgeo #natgeoyourshot #natgeotravel #natgeotravelpic #sky #heaven #paradise #spring #skyphotography #plain #mobilephotography #landscapephotography #landscape #nature #naturephotography #naturegeography #naturepic #natureshot #natureart #mobilephotography #naturelove #naturegram #photography # 🔶🔶🔶 (at Garmian گرميان) https://www.instagram.com/p/B_j_TU0A9kC/?igshid=1k9jc4vcjcr33













